" Femmes-Tische دەرگاكان بۆ جيهانێک بۆ من كراوەتەوە کە پێشتر لە من داخرابوون. “
بەشداربووێک لە عێراقەوە
Kurdisch
ئێمە دەمانەوێت بەخێرهاتنتان بکەین بۆ "Femmes-Tische" و "Männer-Tische"ـەکەمان: لەكاتى گفتوگۆ تۆ خەڵكى ديكە دەبێنیت کە دەتوانیت دەربارەی کێشە گرنگەکان وەک پەروەردە، تەندروستى و يەكخستن بە زمانى خۆت، گفتوگۆ بكەیت. خولەکانی گفتوگۆ كراوەن بۆ هەموو خەڵكى ئارەزوومەند، بەبێ ئەوەی زمان یان نەتەوەیان لەبەرچاو بگیردرێت.
... پێک دێن لە چەندین گرووپى بچووک
... لەلايەن كەسێک كە بە هەمان زمانی ئێوە قسە دەكات بەڕێوە دەبردرێت
... دەرفەت بەدەست دێنن بۆ ئەوەی خەڵكى ديكە بناسن
... پشتگيريى، بيرۆكە و زانياريى بەسوود بۆ ژيانى ڕۆژانە پێشکەش دەکات.
... لە ناوچەت يان گەڕەكی ئێوە بەڕێوە دەچێت
... بەلاشن
...خۆش و سەرنجڕاكێشن!
خولەکان بريتىپێک دێت لە 8-6 بەشداربوو. ئافرەتان و پياوان لە گرووپە گفتوگۆک جیاجیاکان –چاوپێکەوتن دەکەن، يان لە خانووێكى تايبەت يان لە شوێنێكى گشتى، وەكو بنكەيێكى خێزان يان قوتابخانەیەک. بەڕێوەبەران لە کۆمەڵگە-کەلتوورێکی جیاوازن. ئەوان بە زماني خۆیان يان بە زمانەکانی ئەڵمانى، فەڕەنسى يان ئينگليزى بەرنامەکان پێشکەش دەکەن. بابەتەكە لەگەڵ فیلم يان وێنە پێشكەش دەكرێت، بابەتەکە بەمانە دەست پێدەکا. بەپێی زانياريە و گواستنەوە، بەشداربووان پشتگيرى و بيرۆكە بۆ ژیانی ڕۆژانەی خۆیان وەردەگرن و لە کاتی پشوو دا باشتر یەک دەناسن
· منداڵى بچووک بەرەو باشی هان بدەوە
· سنووردانان لە پەروەردە
· گەورە بوون بە فێربوونی چەندين زمان
· سيستەمى قوتابخانە و بژاردەى پيشە لە سويسرا
· پێشگيريى گیرۆدەبوون لە ناو خێزان
· باڵغبوون
· مامەڵە كردن لەگەڵ ميديا
· تەندروستبوون، تەندروستمانەوە
· خۆراک و ڕاهێنانى تەندروست
· بەهێزكردنى متمانەبەخ بوون
· دانانی بوودجە
· تێگەشتن لە بیمەی تەندروستى
· تەندروستی و هاوسەنگى
· گەورەبوون لە سويسرا